ناس کورد-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی کورد ڕایگەیاند، لەگەڵ مستەفاکازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و کازمی بەڵێنی داوە شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و پارەی گەنی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پشکی کورد ڕایگەیاند: " رۆژی شەممە 6ی حوزەیرانی 2020، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکۆبوونەوەکەدا بابەتە گرنگەکانی ئێستای ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و پەلەکردن لە ھەڵگرتنی ھەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران.
بەگوێرە ڕاگەیەندراوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا کە بابەتی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خەرجکرنی پارەی گەنی جوتیاران بخاتە ناو بەرنامەی لە پێشینەی کابینەکەی.