گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.06.06 - 22:35
وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 66 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، 13 توشبوو بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و 53 توشبووش نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە و سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەست و شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکان پێکهاتوون لە 38 پیاو، 24 ئافرەت، دوو کوڕی گەنج و دوو منداڵ.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، 13 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 60 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی،سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ، دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنچوێن س یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.