ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی دەستنیشانکردنی 20 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سنوری گەرمیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، دوو لە توشبووان کارمەندی تەندروستیین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە سنوری گەرمیان دەستنیشانکران".
ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکان پێکهاتوون لە 10 پیاو، دوو ئافرەت، دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی ئەو دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و میوانداری جەژنیان کردووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی و تووشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل و بنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلارن.