ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی دامودەزگاکانەوە بڕیاریدا و ڕایگەیاند، لە سبەینێ یەکشەممەوە بە میکانیزمی تایبەت دەوام دەستپێدەکاتەوە و بەشێوەی "تەناوب"یش دەوام دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "رۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٠، ده‌وامی فه‌رمی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به میكانیزمی پابه‌ندبوون بە رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد: "وه‌زاره‌ت، ده‌سته و فه‌رمانگه نه‌به‌ستراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پابەند دەبن بە دەوام پێکردنی تەنها ڕێژەی ٣٠٪ فه‌رمانبه‌ران وبەشێوەیەکی تەناوب".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "له وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش رێوشوێنی ته‌ندروستی بۆ چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌رلێده‌ران ده‌گرێته‌به‌ر كه به بێ به‌ریه‌ك كه‌وتن و رۆتین مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
داوا له هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین بۆ پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن".