گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکۆبوونەوەى حکومەتدا تاوتوێنەکراوە

وەزارەتى دارایی لەسەر کەمکردنەوەى موچە رونکردنەوە دەدات

2020.06.06 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایی لەسەر  کەمکردنەوەى موچە  رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، لەکۆوبونەوەى هەفتەى ڕابردوودى ئەنجومەنى وەزیراندا پرسی کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران تاوتوێ نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، کارنامەى کۆبوونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە، ئەوەى لەو بارەیەوە باس دەکرێت " چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە".

 

وەزارەتەکە کارنامەى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردووەتەوە کە لە سێ خاڵ پێکهاتووە و کە هیچ خاڵێکیان باسى کەمکردنەوەى موچەى تێدا نییە.

 

بڵاوکردنەوەى رونکردنەوەکە دواى ئەوە دێت کە ماڵپەڕى "درەو میدیا" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانى سێ ئۆپشنى بۆ کەمکردنەوەى موچەى فەرمانبەران خستووەتەڕوو، بەڵام قوباد تاڵەبانى جێگرى رازى نەبووە و داواى دواخستنى بڕیارەکەى کردووە.