گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى: بوکەکەى داعش پلەى پۆلیسى هەبووە لە ناو داعش

2019.04.14 - 16:29
ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانى:  بوکەکەى داعش  پلەى پۆلیسى هەبووە لە ناو داعش

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

ڕۆژنامەیەکى بەڕیتانی ئاشكرایکردووە، بوکەکەى داعش پۆستێكی ئەمنی هەبووە لە ڕیزەكانی پۆلیسی "ڕێكاری ڕەوشت"ى سەر بە ڕێكخراوى داعش.

.

ڕۆژنامەى سەنداى تەلەگرافى بەڕیتانى، ڕاپۆرتێکى لەسەر بوکەکەى داعش بڵاوکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە "شەمیمە بیگوم" ناسراو بە بوکەکەى داعش، پێش ئەوەی خۆی ڕادەستی هێزەكانی سوریایی دیموكرات بكات، یەكێك بووە لە ژنە هەرە توندڕەوكانی ناو ڕێكخراوی داعش و بەردەوام بینراوە كڵاشنكۆفێكی بە شانەوە بووە.

.

ڕۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکراکردووە، بوکەکەى داعش لەبەر ئەو کردەوانەى ئەنجامیداون، ناوزەند كراوە بە "ژنە بێ‌ بەزەییەكە" چونکە زۆر بە توندی سەرزەنشتی ئەو ئافرەتانەی كردووە كە هەندێکجار پابەندی باڵاپۆشی نەبوون، یاخود یاسایەكی ڕێكخراوەكەیان جێبەجێنەکردبێت.

.

ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو بەپێی‌ زانیارییەكان، شەمیمە دەستێكی باڵای هەبووە لە بەسەربازكردن و ڕاكێشانی كچانی تازەپێگەیشتوو بۆ ڕیزەكانی داعش.

.

 

ئەو ڕاپۆرتەى سەنداى تەلەگراف پاش ئەوە دێت، کە شەمیمە بیگوم پێشتر ڕایگەیاندبوو، پەیوەندی ئەو  بە داعشەوە تەنها ئەوە بووە كە هاوسەری یەكێك لە ئەندامانی داعش بووە، بەڵام ڕاپۆرتى ڕۆژنامەکە ئەوەى ڕەتکردۆتەوە.

.

.