گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

سۆڵشایەر قسەیەکی سەیر لەسەر یارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە دەکات

2019.04.14 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
سۆڵشایەر قسەیەکی سەیر لەسەر یارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناس کورد-

.

راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد رەخنەی توند  لە ئاستی یانەکەی دەگرێت و دەڵێت: "بەمشێوەیە یاریی بکەین بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بەرشەلۆنە دەدۆڕێین."
.
هەرچەندە دوێنێ شەممە لە هەفتەی 34ی خولی نایابی ئینگلیزی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی وێستهامیان بردەوە، بەڵام لە دوای یارییەکە سۆلشایەر، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕەخنەی توندی لە ئاستی تیپەکەی گرت و بە تۆڕی هەواڵی بی بی سی ڕاگەیاند: "ئەگەر بێت و بەم شێوەیەی کە بەرامبەر وێستهام یاریمان کرد، بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی بکەین بە 5 گۆڵی بێبەرامبەر دەدۆڕێین."
.
ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستە زۆر لەوە باشتر یاریی بکەین، ئەوەی لە یارییەکەدا پێشکەشمانکرد، جێگەی رازیبوون نییە، لە یاری ڕابردوومان بەرامبەر بەرشەلۆنەش دووبارە ئاستمان خراپ بوو، پێویستە لە کامپ نۆ باشتر یاریی بکەین".

.
ئەمە لە کاتێکدایە لە یاریی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنسلیگ مان یونایتد لەنێو یاریگەی خۆیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بەرامبەر بەرشەلۆنە شکستیان هێنا.

.