ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆمارکردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، 14 توشبووش گیانیانلدەستداوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نۆ هەزار و 642 پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش یەک هەزار و شەش حاڵەتیان پۆزەتیڤ بوون و بە توشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 14 توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە و 235 توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان، لەئێستادا کۆی گشتیی توشبووان گەیشتووەتە نۆ هەزار و 846 حاڵەت و نزیکدەبێتەوە لە 10 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و 573 توشبوو چاکبوونەتەوە و 285 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.