گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەمساڵدا داهاتی دانە غاز لە هەرێم دوو هێندە زیادیکردووە

2019.04.14 - 14:31
App store icon Play store icon Play store icon
لە ئەمساڵدا داهاتی دانە غاز لە هەرێم دوو هێندە زیادیکردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

 داهاتی کۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 39 ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش داهاتی کۆمپانیاکە 117٪ زیادیکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، کۆمپانیای دانە غاز لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە، داهاتى پێرڵ پێترۆڵیۆم لە بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و غازی شلکراو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 112 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دانە غاز 39٪ی پشکەکانی پێرڵ پێترۆڵیۆمی هەیە، بەو پێیە بێت پشکی کۆمپانیاکە لە فرۆشتنی غازی سروشتی و گازی شلکراو لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا زیاتر لە 39  ملیۆن دۆلارە.

دانە غاز ئاماژەی بەوەشکردووە، بەنیازن تاوەکو ساڵی 2022 ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 900 ملیۆن پێی سێجای ڕۆژانە بەرزبکەنەوە.