ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی 77 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند کە زۆرترینیان سەرچاوەی توشبوونیان نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 77 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".
ئاماژە بەوەشكراوە، توشبووەکان پێکهاتوون لە 40 پیاو و 25 ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 21 تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و 56 تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 65 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵن، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن و یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكەی سەر بە ناحیەی عەربەتە.