گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە گەرمیان ڕاگەیاند

2020.06.04 - 19:52
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە گەرمیان ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنای لە سنوری گەرمیان ڕاگەیاند و کە لە دوو گەڕەکی قەزای کەلار و گەڕەکێکی قەزای کفری-ن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، توشبووەکان پێکهاتوون لە سێ ئافرەتی تەمەن ٤٤ و ٣٨ و ٢٠ ساڵ و سێ پیاوی تەمەن ٣٥ و ٣٠ و ٣٠ ساڵ و هەروەها کچێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ، سەرجەمیشیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

 

ئەوەش هاتووە، دوو تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بنگردن لە قەزای کەلار، سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شەھیدانی هەمان قەزا و هەروەها دوو تووشبووش دانیشتووی گەڕەکی گوڵەجۆی قەزای کفری-ن.