ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، دووان لە توشبووان ستافی تەندروستیین.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانکران".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "تووشبوەکان پێکهاتوون لە دوو ئافرەت کە یەکیکیان تەمەنی 70 ساڵەو دانیشتوی شارۆچکەی چوارقورنە گەرەکی چۆمانە، هەروەها ئەویتر تەمەنی 47 ساڵە و دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەرین، دوو مناڵ بەتەمەنی 11 ساڵ و 5 ساڵ دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی نەورۆزن مناڵی توشبوەکانی دوێنێن، هەروەها پیاوێک تەمەنی 37 ساڵە دانیشتوی ڕانیە گەرەکی ماردین".
وەزارەتی تەندروستیی ڕونیشیکردووەتەوە، دوو لەو نەخۆشانە ستافی تەندروستین.