گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ ژمارەى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

2020.06.04 - 09:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ ژمارەى توشبون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە

ناس کورد-

ژمارەى ئەو کەسانەى کە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لە وڵاتى ئەمریکا ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشان دەکات و بەگوێرەى داتا فەرمییەکان ملیۆنێک و نۆسەد هەزار توشبوى تێپەڕاندووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەرى (ۆرڵدمیتر) بڵاوى کردەوە "ژمارەى ئەو کەسانەى لەوڵاتى ئەمریکا دوچارى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ملیۆنێک و 901 هەزار و 783 توشبو".

 

ماڵپەرەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە 109 هەزار و 142 حاڵەتى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە تۆمارکراوە و 688 هەزار نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

 

بەگوێرەى ماڵپەرەکە کە تایبەتمەندە لە داتاکانى روداوە گەورەکانى جیهان، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسەکە لەسەرتاسەرى جیهان گەیشتووە بە 6 ملیۆن و 567 هەزار و 393 توشبو، 387 هەزار و 913 توشبو گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 3 ملیۆن توشبوش چارەسەریان بۆ کراوە و چاکبونەتەوە.