گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى؛ 48 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

2020.06.03 - 21:51
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانى؛ 48 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى 48 توشبووى نوێى کۆرۆناى لە پارێزگاى سلێمانى، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە توشبووە تازەکان، بیست و سێ پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو منداڵن. هەشت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، چل تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا توشبووە نوێیەکانى سلێمانى بەگوێرەى ناوچەکانى سنورى پارێزگاکە بەمجۆرە پۆڵێن کراوون:

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.

یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەت.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سیدصادق.

یەك دانیشتووی شاری کەرکوك.

چل و چوار تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.