ناس کورد-
ڕۆژنامەنوس و نوسەرێكى هۆڵەندى ڕەخنەى توند لە ئيدارەدانى هەرێمى كوردستان دەگرێت و دەڵێت، كوردستانى موفليس چيتر عێڕاقەكەى ديكە نييە و ئێستا هەرێمى كوردستان لە ڕووى سياسى و دراييشەوە مايەپوچە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو نوسەرە هۆڵەنديە كە ناوى "جوديت نيورينك"ە و بەرپرسى سەنتەرى ميدياى سەربەخۆ لە كوردستانە لە وتارێكدا بەناونيشانى "كوردستانى موفليس چيتر عێڕاقەكەى ديكە نييە" باس لەوە دەكات، چیتر هه‌رێمی كوردستان عێراقه‌كه‌ی دیكه نییه و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ پشوو بچنه هه‌رێمی كوردستان پێیان ده‌ڵێن" به‌خێربێن بۆ عێراقه‌كه‌ی دیكه"، كه ئێستا له‌رووی سیاسی و داراییشه‌وه موفلیسه.
هێماى بۆ ئەوەشكردوە: بەڵێنى گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی منی له‌ساڵی 2008 بۆ "سلێمانی"، پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان راكێشكرد، دواتر سه‌نته‌رێكی میدیاییشم دامه‌زراند كه كاری په‌ره‌پێدانی رۆڵی راگه‌یاندن و سیاسییه‌كان و پۆلیس بوو له دیموكراسییه نوێیه‌كه‌یاندا، به‌ڵام ئێستا و دوای 12 ساڵ دیاره ئه‌م به‌ڵێنه له پشتی چیاكانه‌وه بزربون.
ئاماژەى بەوەشداوە: پاش جێگیربونم له‌هه‌رێمی كوردستان به ماوه‌یه‌كی كه‌م یه‌كێك له قوتابییه‌كانم به‌هۆی ئاشكراكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سیاسییه‌كان و له‌شفرۆشانه‌وه كوژرا "مه‌به‌ست له سۆرانی مامه حه‌مه" يه، له‌و كاته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆرتر كوژراون، زۆر جار بۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان كه زۆر تاریكتره پاساوی ئه‌و كوشتنانه ده‌درێته پاڵ شتی دیكه.
ئەو نوسەرە كە خاوەنى هەشت كتێبە لەسەر عێراق و هەرێمى كوردستان ئەوەشى ڕونكردوەتەوە: ئێستا یاسای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه‌ی دادگاكان هێشتا به‌یاسا كۆنه‌كان حوكمی رۆژنامه‌نوسان ده‌ده‌ن كه رێگه‌یان پێده‌دات سزا بسه‌پێنن به‌سه‌ریاندا له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی قه‌ده‌غه وه‌كو فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی، خۆدهڵهمهندكردن و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، ستۆدیۆی تیڤییهكانم ده‌بینی ده‌سوتێنرێن، رۆژنامه‌نوسان لێیانده‌درێت، رێگرییان لێده‌كرێت و ده‌ستگیرده‌كرێن، ئێستا له‌شه‌قامه‌كاندا رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكان نه‌ماون، ئێستا شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن له ئینته‌رنێتدا، ئازادییه‌كان كه كورده‌كان زۆر كاریان بۆ كرد سیاسییه‌كان كه مانه‌وه‌ی خۆیان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه له‌ناویان برد.
جوديت ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا دەستكەوتى داهاته سنورییه‌كانیان بهشكرد تا گه‌یشته نه‌وت و ئه‌زموونی سه‌دامیشیان له‌كڕینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران كۆپی كرده‌وه و كه‌سه نزیكه‌كانییان دامه‌زراند و موچه و سه‌یاره‌شیان بۆ دابینكردن، ئه‌مجاره خه‌ڵك له‌هه‌موو شوێنێكه‌وه ناڕازییه و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمیش كه به‌ڵێنی چاكسازیی داوه، ئاشكرای كرد هه‌رێمه‌كه‌یان 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره، بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه باس بكات، ئێستا كورده‌كان ناتوانن قهرزهكانییان بده‌نه‌وه و ئه‌و قه‌رزانه‌ش هه‌ڵوێستیان له‌به‌غدا لاواز ده‌كات.
نوسەر لە درێژەى وتارەكەيدا ئەوەى ڕونكردوەتەوە: له روبهڕوبنهوهی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی دیاره چاره‌سه‌رییان نییه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم پێده‌چێت یه‌ك رێگه شك ببه‌ن ئه‌ویش سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و بهگژداكردنی یهكتریانه، ناكۆكییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی قوڵتره له‌هه‌ر كاتێكی دیكه و مه‌ترسی دابه‌شبونی ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، له 2011ه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێم داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن به‌ڵام بێ وه‌ڵام، دیاره مانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات زۆر به‌قازانجه بۆ ئه‌وانه‌ی حوكمڕانن.
ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەوەش ناشارێتەوە: ئێستا كورده‌كان خاوه‌نی خه‌ونی تێكشكاو و میلله‌تێكی مايەپوچن له‌رووی سیاسی و داراییه‌وه، هه‌ست ده‌كه‌ن فریودراون، چونكه به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئه‌و سیاسییانه‌ی كه نایانه‌وێت چاكسازیی راسته‌قینه بكه‌ن هیواكان لهگۆڕنراون و " عێراقه‌كه‌ی دیكه" ئێستا جیاواز نییه.