ناس کورد-
حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا لە کرێى کریچى موڵکەکانى حکومەت خۆش بێت و هەروەها لەبارەى دانەوەى پێشینەکانیش چەند بڕیارێکى دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بریارەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستاندا کە بە ژمارە (51) لە 5ى ئایارى 2020 دەرچووە ئاماژە بەوە کراوە "لە پێناوی سووککردنی بار و گوزەرانی ئەوانەی بە هۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا زیانمەند بوون، و لەبەر ڕۆشـــــنایی كۆنووسـی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (27) لە 5/5/2020، ئەنجومەنی وەزیران ئەو بریارانەى داوە".
لە بەشێکى بڕیارەکەى حکومەتدا لێخۆشبوون بۆ کرێى کرێچییەکانى حکومەت دەرکراوە و تیایدا هاتووە "لێخۆشبوون لە كرێی كرێچی موڵكەكانی حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی بازرگانی یان پیشەسازی یان كشتوكاڵی یان هەر مەبەستێكی دیكه، بۆ ئەو ماوەیەی کە نەیتوانیووە بە شێوەی ئاسایی بەكاری بهێنێت بەهۆی داخستن بەپێـی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا یان قەدەغەی هاتووچۆ".
لەبەشێکى ترى بڕیارەکانى حکومەتدا هاووڵاتیان بەخشراون لە دواكەوتنی پێبژاردن كە كەوتووەتە ئەستۆیان لە ئەنجامی پابەندنەبوونی یاساییان بەرامبەر بە دامەزراوە فەرمیيەکانی حكومەتی هەرێم.
سەبارەت بە پێشینەکانیش لە بەشێکى بڕیارەکاندا هاتووە "داشکاندنى ڕێژەی 15% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەى حکومەت کە لەلای هاووڵاتیيانە وەک (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیـریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتیيان ئامادە بن تا ڕۆژى ١٥ى تەمموزی ٢٠٢٠ تەواوى بڕى پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە".
بڕیــــاری ئەنجومەنی وەزیــــران
ژمارە (٥١) لە ٥ ی ئایار ٢٠٢٠
پشتبەست بە ئەحكامـی ماددەی (هەشتەم) لە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمـی كوردستان ژمارە (3)ی ساڵی 1992 هەمواركراو، و لە پێناوی سووککردنی بار و گوزەرانی ئەوانەی بە هۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا زیانمەند بوون، و لەبەر ڕۆشـــــنایی كۆنووسـی كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (27) لە 5/5/2020، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا به:
7.داشکاندنى ڕێژەی 15% لە سەدا پازدە لەو پێشینانەى حکومەت کە لەلای هاووڵاتیيانە وەک (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیـریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری) بە مەرجێک هاووڵاتیيان ئامادە بن تا ڕۆژى ١٥ى تەمموزی ٢٠٢٠ تەواوى بڕى پێشینەکان بۆ حکومەت بگەڕێننەوە، و ئەم بڕگەیە قەرزە بازرگانییەکان ناگرێتەوە کە بە کۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەران دراون وەک ئاسانکاریی بانکی لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە