ناس کورد-
وتەبێژی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دەوامپێکردنی کەمترین فەرمانبەرانیان تا ڕۆژی 6ی حوزەیرانی 2020.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2020، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێم دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای ئەم ڕێکەوتە، رێکاری دیکە بە پشت بەستن بە هەڵسەنگاندنی رێنماییهكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگرێتە بەر.