کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە 120 هەزار و 150 دینار عێراقییە، هەروەها 100 هەزار تمەنیش بە 8 هەزار و 900 دینارە.
فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، بەهای 100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینارە، 100 پاوەنیش بە 156 ھەزار و 150 دینارە.
وتیشى، 100 لیرەی تورکیش بە 21 هەزار دینارە، هەروەها 100 هەزار تمەنی ئێرانیش بە 8 هەزار 900 دیناره.
هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 113 دۆلار مامەڵەی پێودەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.