ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19 گیانیان لەدەستدا، سێ پیاو تەمەن 75 و 58 و 52 ساڵ و ئافرەتێك تەمەن 70 ساڵ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە دەشڵێت، سێ لە مردووان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکێکیان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە. دوای خەواندنیان لە نەخۆشخانە و مانەوەیان گیانیان سپاردووە.
ئەمە چواردەیەمین حاڵەتی مردنە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و هەشتەمین حاڵەتی ئەمڕۆشە.
دەشڵێت، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا، دوو پیاو تەمەن 50 و 21 ساڵ و کچێکی تەمەن 18 ساڵ و دوو منداڵ تەمەن 13 و 9 ساڵ، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشوون، دانیشتووی گەڕەکی ئەندازیارانی شاری ھەولێرن.