ناس کورد-
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، توشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیلەدەستدا، ئەوەش دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە لە هەولێر و چوارەمینە لە هەرێمی کوردستان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "توشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری هەولێر گیانیلەدەستدا کە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە بە ڤایرۆسەکە".
وتیشی، ئەو کەسە بەسەختی نیشانەکانی ڤایرۆسەکەی تێدا دەرکەوتبوو و چەند ڕۆژێکە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایە و بەهۆیەوە هەردوو گورچیلەی وەستا و لە کۆتاییدا گیانیلەدەستدا.
ئەمە چوارەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی ئەمڕۆیە بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان کە دووانیان لە هەولێر و کەسێک لە سلێمانی و کەسێکیش لە گەرمیان بووە.