ناس کورد-
فرسەت سۆفی، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ کاتژمێر 6ی ئێوارە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی هەولێر دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بەهۆی بارودۆخی ئابورییان بڕیاریاندا لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی سبەینێوە سەرجەم بازاڕ و دوکانەکانی شاری هەولێر دەکرێنەوە.
وتیشی، ئەمجارە بە مەرج و ڕێنمایی زۆر توندوتۆڵ دەکرێنەوە و لەژێر چاودێری ورددا دەبن و دەبێت سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بەتەواوی جێبەجێبکرێن.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکات و پابەند نەبێت، سزا دەدرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.