ناس کورد-
دواى کەمتر لە رۆژێک لە جێبەجێکردنى بڕیارى سەپاندنى قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ، ئەگەرى هەڵگرتنى ئەو بڕیارە هەیە لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، دواى خۆپیشاندانى کاسبکاران و داواکەى سەرۆکایەتى یەکێتى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان تا پێداچوونەوە بكەن بە بڕیارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشێک لە کاسبکار و دوکاندارەکانى سلێمانى ئەمڕۆ لەناو بازاڕ گردبونەوە، بە پێچەوانەى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆوە و داوایانکرد دوکانەکانیان بکەنەوە، ئەوەش دواى ئەوەى شەوى ڕابردو گردبوونەوەى هاوشێوە لە چەمچەماڵ و رانیە و دەربەندیخان بەڕێوەچوو.
پەیامنێرى ناس کورد لە سلێمانى ڕایگەیاند، لەشەقامەکانى سلێمانى بازگەى جیاجیا دانراوە بۆ جێبەجێکردنى بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ، بەڵام دوکانداران و کاسبکاران سورن لەسەر کردنەوەى دەرگاى دوکانەکانیان.
عەمید ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەرى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، تاوتوێی داواى کاسبکاران و دوکانداران دەکەن لەو بارەیەوە.
فشارەکان بۆ هەڵگرتنى قەدەغەى هاتوچۆ زیاتر بوون کە درەنگانى شەوى یەکشەممە لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە ڕاگەیەنران، دواى تۆمارکردنى زیاتر لە 100 توشبوو لە سنورى پارێزگاى سلێمانى.
وەزارەتى ناوخۆ و تەندروستى و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئێستادا لەکۆبوونەوەدان بۆ تاوتوێکردنى بارودۆخەکە و دەرکردنى بڕیارى نوێ، دواى ئەو ناڕەزاییانەى لەو بارەیەوە سەریانهەڵدا.
هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانى ناڕەزاییەکان، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان له‌ناو دوو قه‌یرانی ئابوری و ته‌ندروستی سه‌ختدایه و هه‌ر چاره‌سه‌رێك پێشینار و پیاده ده‌كرێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، پێویسته ره‌چاوی هه‌ردوو قه‌یرانه‌كه بكات تا كه‌رامه‌ت و ته‌ندروستی و بژێوی خه‌ڵك پارێزراو بێت و هیچیان نه‌كرێن به قوربانی ئه‌ویتر".
وتیشى "له ئاستی سه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتییه‌وه داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك هێز و تووندوتیژی به‌كار نه‌هێنن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك كه بۆ داوای پیاچوونه‌وه به رێكاره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ستپێكردووه".
بەوتەى سەرچاوەکە "ئه‌گه‌ر به هۆشیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نه‌كرێت، بۆشایی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتی زیاتر ده‌بێت و زیان به كه‌رامه‌تی هاووڵاتیان یان ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێت كه هیچیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی دۆخی هه‌رێمی كوردستان نابێت".
سهرچاوهیهکە دەڵێت "له سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی كراوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێم و به ره‌سمی داوایان لێ كراوه پێداچوونه‌وه بكه‌ن به بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌ت كه بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه جەختیکردەوە، بۆ رێگرتن له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه و رێگرتنیش له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، پێویسته وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان رێكاری نوێ بگرنه به‌ر. له جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بچڕ بچڕ پیاده بكه‌ن، پێویسته رێنمایی تووندی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كاندا بچه‌سپێنن. ته‌نها ئه‌م رێگه‌یه ده‌توانێت وه‌ڵامی داوای كاسبكاران و بژێوی خه‌ڵكی كوردستان بداته‌وه و له هه‌مانكاتدا ته‌ندروستیی گشتییش بپارێزێت.