ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق ئاشکراى کرد، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانى دانیشتنەکەى سبەینێ (چوارشەممە)ى پەرلەمانى عێراق، ئەمڕۆ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشار کیکى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند "هەتا ئێستا بەرنامەى کارى دانیشتنەکەى سبەینێ دیارى نەکراوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ (سێشەممە) سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆدەبنەوە و بەرنامەى کارى دانیشتنەکە دیارى دەکەن".
هاوکات عامر فایز، ئەندامى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، پێدەچێت لە دانیشتنەکەى سبەینێى پەرلەمانى عێراقدا کابینە وەزارییەکەى مستەفا کازمى دەنگى لەسەر بدرێت و تەواو بکرێت.
بەگوێرەى وتەى فایز، پەرلەمان لە دانیشتنەکەى سبەینێیدا چەند بابەتێکى گرنگ تاوتوێ دەکات و ڕەنگە یەکێک لە بڕگەکانى دانیشتنەکەش دەنگدان بێت بە تەواوکردنى کابینە وەزارییەکەى مستەفا کازمى ئەگەر کۆدەنگییەک هەبێت لەسەر کاندیدى وەزارەتە بەتاڵەکان.