ناس کورد-
توشبویەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى گیانى لەدەستدا کە پیاوێکە و نیشتەجێى قەزاى چەمچەماڵە و لە نەخۆشخانەى شار لە شارى سلێمانى لەژێر چاودێرى پزیشکیدا بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى توشبویەکى ترى کۆرۆناى لەشارى سلێمانى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کراوە ئەو توشبووەى کە گیانى لەدەستداوە تەمەنى 70 ساڵە و دانیشتوى قەزاى چەمچەماڵە و هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلکردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.