گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى قەدەغەى هاتووچۆ، لە پێنج پارێزگاى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

2020.05.31 - 18:05
سەرەڕاى قەدەغەى هاتووچۆ، لە پێنج پارێزگاى عێراق خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

ناس کورد-

فەرمانبەرانى گرێبەستى فەرمانگەکانى کارەبا لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانى باشور خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئەنجامدا، هەروەها هەڕەشەى ئاڵۆزکردنى بارودۆخەکەیان کرد ئەگەر وەڵامى داواکارییەکانیان نەدرێتەوە کە خۆى دەبینێتەوە لە خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان و دامەزراندنیان.

پەیامنێرى ناس ڕایگەیاند، لە پارێزگاى میسان ژمارەیەک فەرمانبەرى گرێبەستى فەرمانگەى کارەبا مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و داوا دەکەن سیستەمى نوێی موچە هەڵبوەشێنرێتەوە و گرێبەستەکانیان تازە بکرێتەوە.

 

وتیشى مانگرتوان داوا دەکەن بەشێوەى هەمیشەیی دابمەزرێنرێن لەگەڵ پەسەسەندکردنى پڕۆژەى بودجەدا.

لەلایەکى دیکەوە کرێکارانى گرێبەستى کارەبا لە موسەننا بەردەوامیاندا بە مانگرتنیان، داوایانکرد موچەکانیان بۆ خەرج بکرێت و بەهەمیشەیی دابمەزرێنرێن.

 

هەروەها فەرمانبەرانى گرێبەستى کارەبا لە زیقار و واست و دیوانییە گردبونەوە و هەمان داواکارییان خستەڕوو.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ (شەممە) حکومەتى عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەى دوو هەفتە قەدەغەى تەواوەتى هاتوچۆ رابگەیەنرێت بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووانى کۆرۆناوە.