گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی عێراق فەرمانی دا بە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر کارمەندانی تەندروستی

2020.05.31 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی عێراق فەرمانی دا بە دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر کارمەندانی تەندروستی

ناس کورد-

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر ڕۆڵ و ئەمەکی و دڵسۆزی کارمەندانی تەندروستی شاری بەغدا لە بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیارییان دا بە هەماهەنگی لەگەڵ پاڕێزگاری بەغدا پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر کارمەندانی تەندروستی شارەکەدا دابەشبکەین.  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانێدا کە لە هەژمارەی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند: "لەگەڵ پارێزگاری بەغدا هەماهەنگیمان کردووە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر پزیشکەکان، دەرمانسازەکان و هەموو کارمەندانی تەندروستی".

 

تەمیمی ئاماژە بەوەکردووە، هەموو کارمەندێکی تەندروستی سەر بەشاری بەغدا سودمەند دەبن لە وەرگرتنی ئەو پارچە زەوییە ئەگەر هەرچەندەش ساڵانی خزمەتیشی کەم بێت".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فەرمانی کردووە لەڕێگەی خەڵاتکردنی دارایی وئاراستەکردنی نوسراوی دەستخۆشییەوە، خۆنەویستی ئەو کارمەندە تەندروستیانەی کە بەهۆی ئەنجامدانی ئەرکەکانیانەوە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون بەرز بنرخێنن.   

 

تەمیمی جەختی لەوەشکردوەتەوە کە "وەزارەت گرنگییەکی زۆری داوە  بە دابینکردن و فەراهەمکردنی پێداویستی و کەلوپەلی پزیشکی بۆ هەموو کارمەندانی تەندروستی لە هەموو دەزگا تەندروستییەکان سەر بە وەزارت لە عێراقدا ".