گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

رەشەبا شۆڕش ئەمین دەهێنێتەوە بۆ سلێمانی

2019.04.13 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
رەشەبا شۆڕش ئەمین دەهێنێتەوە بۆ سلێمانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-شۆڕش محەمەد
بەمەبەستی جێبەجێكردن و دروستكردنی دوو پەیكەر، هونەرمەندی پەیكەرساز شۆڕش ئەمین بەسەردانێك هاتۆتەوە شاری سلێمانی و لەبەرنامەیدایە بۆ بەرهەمهێنانیان كارگەكەی لەسویدەوە بهێنێتەوە بۆ كوردستان.

.

لەبارەی ئەو دوو پەیكەرەی كە بەنیازە لەشاری سلێمانی جێبەجێی بكات، شۆڕش ئەمین بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند " لەسەردانی ئەمجارەم بۆ سلێمانی لەبەرنامەمدایە دوو پەیكەر دروست بكەم و جێبەجێی بكەم، پەیكەرێكیان بەناوی (رەشەبای سلێمانی) و ئەوی تریشیان پەیكەرێكە بۆ (گۆران)ی شاعیر".

ئەمین ئاماژە بەوە دەكات، رەشەبای سلێمانی بۆتە ناسنامە و سیمبولێكی ئەم شارە و بەگرنگی زانیوە پەیكەرێك بۆ ئەو مەبەستە دروست بكات و خەونی ئەوەیە كە بە بەرزی 40 مەتر پەیكەرەكە لەسەر گۆیژەی شاری سلێمانی دابنێت.

 

.

لەبارەی دروستكردنی پەیكەرێك بۆ (گۆران)یش، ئەو پەیكەرسازە روونیدەكاتەوە كە دروستكردنی پەیكەرێك بۆ (گۆران) یەكێك بووە لە خەم و خەونە دێرینەكانی و گۆران-ی وەك شاعیرێكی جوانی وەسف و شۆڕشگێری كوردستان، ناو برد.

شۆڕش ئیبراهیم ئەمین، ساڵی 1965 لەشاری سلێمانی لەدایك بووە، ساڵی 1987 بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەدەستهێناوە.

.

لەساڵی 1991ەوە لەوڵاتی سوید نیشتەجێیە، بڕوانامەی یەكالۆریۆسی لەستۆكهۆڵم بەدەستهێناوە لەبورای پەیكەرسازیدا و لەخوێندنی ناوەندییەوە دەستی بە كاری پەیكەرسازی كردووە.

.

یەكەم كاری هونەری لەساڵی 1986 پەیكەری فلكەی ئاسكەكان بوو.

 

.