ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرمی بەردەوام بەرزدەبێتەوە و نزیکە بەرەو 40 پلە بڕوات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەممە، 31 ی ئایاری 2020)، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر و سلێمانی 35 پلە دەبێت، لە دهۆک 33 و لە کەرکوکیش 36 پلە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە زۆرێک ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ سبەینێ دووشەممە، گۆڕانکارییەکی ئەوتو ڕوونادات و تەنها پلەی گەرمی چەند پلەیەکی کەم بەرزدەبێتەوە.