ناس کورد-
لەبارەی دەنگۆی توشبوونی عەدنان دەرجال، وەزیری وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق، وەزارەتەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تەندروستی دەرجال زۆر باشە و هیچ نیشانەیەکی نییە، ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لەشاری هەولێر بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مۆفەق عەبدولوەهاب، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردەوە عەدنان دەرجال، وەزیری وەرش و لاوانی عێراق توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت و ڕایگەیاند: "ئەو تەندروستی زۆر باشە و هیچ نیشانەیەکی کۆرۆنای نییە و تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزیر لەکاتی چوونی بۆ شاری هەولێر لەوێ پشکنینی بۆ کراوە و دواتر لە بەغداش دووبارە پشکنینی بۆ کراوەتەوە، بەڵام پشکنینەکانی نەرێنی بوون، تائێستا هیچ نیشانەیەکی نییە و بەشێوەیەکی ئاسایی کارەکانی ئەنجامدەدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو دەرجال سەردانی شاری هەولێری کرد و لەگەڵ فرسەر سۆفی، پارێزگاری هەولێر کۆبووەوە، دواتر دەرکەوت کە دوو پاسەوانی دەرجال توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەشاری هەولێر پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە.