گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەڵاحەدین دەمیرتاش دووەم کتێبی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە

2019.04.13 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەڵاحەدین دەمیرتاش دووەم کتێبی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دووەم کتێبی خۆی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە کە هاوشێوەی کتێبی یەکەمی پێکهاتووە لە چەند کورتە چیرۆکێک.

.

کتێبەکەی دەمیرتاش ناوی "دەوران"ـە و پێکهاتووە لە کۆمەڵە چیرۆکێک کە سەرجەمیانی لە زیندانی "ئەدەرنە" نووسیووە.

.

دەمیرتاش کە دوای زیندانیکردنی دەستی لە پۆستی هاوسەرۆکی هەدەپە هەڵگرت، لە 4ی تشرینی دووەمی 2016ەوە بەتۆمەتی "پڕوپاگەندەکردن بۆ هێزەکانی دژی دەوڵەتی تورکیا" دەستگیرکراوە و تا ئێستاش لە زینداندایە.

.

یەکەمین کتێبی دەمیرتاش کە لە زینداندا نووسی، کۆمەڵە چیرۆکێک بوو بەناوی "سەحەر" کە باسی لە پرسەکانی ژنان لە کۆمەڵگای کوردیدا دەکرد و خوێنەرێکی زۆری هەبوو، هەروەها کتێبەکە بۆ شێوەزاری سۆرانیش وەرگێڕدرا و ناوەندی غەزەلنووس لە شاری سلێمانی بڵاویکردەوە.