گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆ كەمكردنەوەی تاوان

پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێت

2019.04.13 - 18:29
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- شەهرام عەزیز

بەمەبەستی كەمكردنەوەی رێژەی ڕووداو و تاوانەكان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم پلانی دانانی كامێرای چاودێری جێبەجێدەكات و لەیەكەم هەنگاودا پێنج هەزار كامێرای چاودێری لە هەولێر دادەنرێت.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "پلانێكی وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا لە شاری هەولێر لە جێبەجێكردندایە، ئەویش دانانی پێنج هەزار كامێرەی چاودێرییە لە شوێنە گشتییەكان".

.

ئاماژەی بەوە كرد، ئامانج لە دانانی ئەم كامێرایانە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی ڕووداو و تاوانەكانە و بەبڕوای ئەو كاریگەری زۆریشی دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی تاوان لەو شارەدا.
ئەو پلانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا رێژەی كوشتن و تاوان و دزیكردن بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری پارێزگای هەولێر و سلێمانی پێنج كەس كوژران.

.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، روونیدەكاتەوە، كامێراكان ڕاستەوخۆ دەبەسترێنەوە بە مانگی دەستكردەوە و دەستەیەكی تایبەتیش دادەنرێت بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانی و بە بەردەوامی چاودێری دەكەن.

بەوتەی عەبدولخالق تەڵعەت بڕیاری دانانی ئەو ژمارە زۆرەی كامێرای چاودێری لەوەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە دەرچووە و سەرجەم پارێزگاكان دەگرێتەوە و لەقۆناغی یەكەمدا لەپارێزگای هەولێرەوە دەستپێكراوە.

.