کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
نوێنەری کانتۆنەکانى ڕۆژئاوا لە هەرێم دەڵێت، پێدەچێت داعش بەشێک لە منداڵ و ژنانی ڕفێنراوی ئێزدی بۆ چەند ناوچەیەکى تری سوریا کە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانى هاوپەیمانی تورکیادان لە جەرابلوس و ئەلباب گواستبێتەوە و هەندێکی دیکەشیان گواستبێتەوە بۆ ناوچە بیابانییەکانى سنوری عێراق-سوریا و لیبیا.
فەتحوڵا حوسەینی، نوێنەری کانتۆنەکانى ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (13ی نیسانی 2019) هێزەکانى سوریای دیموکرات 24 منداڵ و ژنی ئێزدییان گەڕاندووەتەوە بۆ ئیدارەى ئەنجومەنى قەزای شنگال کە پێشتر لەژێر دەستى داعش بوون لە باغۆز.
فەتحوڵا حوسەینی وتیشى، گەڕان و پشکنین بەدوای ڕفێنراوە ئێزدییەکان لە سەرجەم ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانى ژێردەستى داعش بەردەوامە.
ئاماژەى بەوەشکرد، پێدەچێت ژمارەیەک ڕفێنراوی ئێزدی لە هەردوو کەمپی هۆل و هۆلی نوێیدا بن لە حەسەکە چونکە زیاتر لە 74 هەزار کەسوکاری چەکدارانى داعشی تێدایە و پێویستە پشکنینی تەواو بکرێت بۆ دۆزینەوەیان.
[caption id="attachment_67611" align="alignnone" width="670"]