ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى شەش توشبووى نوێی کۆرۆناى لە سلێمانى ڕاگەیاند.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، توشبووە نوێیەکان پێکهاتوون لە پێنج پیاوی تەمەن 51 و 45 و 44 و 39 و 38 ساڵ و ئافرەتێكی تەمەن 63 ساڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها یەكێک لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
لەهەرێمى کوردستان ئەمرۆ نۆ توشبووى نوێی کۆرۆنا تۆمارکران، کە شەشیان لە سلێمانى، دوانیان لە هەولێر، یەکێکیان لە دهۆک بوو.