گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە ونبووەکەى قەڵادزێ بە خنکاویی دۆزرایەوە

2020.05.29 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە ونبووەکەى قەڵادزێ بە خنکاویی دۆزرایەوە

ناس کورد-

 

پۆلیسى ڕاپەڕین دۆزینەوەى تەرمى ژنێکى ڕاگەیاند، کە دوو رۆژ لەمەوبەر بێ سەروشوێن ببوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژنەکە لەدایکبووی ساڵی 1943 یە و دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕینى قەڵادزێ بووە، 27ی ئەم مانگە لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، کەسوکارەکەشى سکاڵایان تۆمارکردووە.

 

شۆڕش  ئیسماعیل  وتەبێژی  پۆلیسی ڕاپەرین بە ناس کوردى ڕاگەیاند، دوای دووڕۆژ گەڕان بەدوایدا دوانیوڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 خولەک تەرمى ئەو ژنە لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستان دۆزرایەوە.

 

وتیشى بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو ژنە کەوتۆتە ناو ئاوی زێی بچوک و خنکاوە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.