گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

هاری کەین تا کەی دووردەکەوێتەوە؟

2019.04.13 - 16:41
App store icon Play store icon Play store icon
هاری کەین تا کەی دووردەکەوێتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دوا زانیاری لەسەر پێکانەکەی هاری کەین ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، کەین تا کۆتایی ئەم وەرزە ناگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.

.

یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی  بە فەرمی رایگەیاند " ئەستێرەی هێڵی هێرشبەری یانەکەیان هاری کەین لە بەستەری پاژنەی پێی چەپی تووشی پێکانێکی قورس بووە و تا کۆتایی ئەم وەرزە بەشداریی یارییەکانی یانەی تۆتێنهام ناکات".

هاوکات ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، راهێنەری یانەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەکەیان بەرامبەر هیدرسفیڵد تاون لە هەفتەی 34ی خولی ئینگلیزی، سەبارەت بە پێکانەکەی هاری کەین ئاماژەی بەوەکرد "ئەستەمە هاری کەین تا کۆتایی وەرز بۆ یاریگەکان بگەڕێتەوە. ئەوەشی روویداوە، پێم وانییە مان سیتی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو بێت تا باشترین یاریزانی ئێمە لە یاریگە بکەنە ئامانج".
.


هاری کەین لە یاری قۆناخی چوونی خولی چامپیۆنزلیگ پاش لێدانی لە لەلایەن فابیان دێڵف بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی، لە پاژنەی پێیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەوهۆیەوە بەناچاری یاریگەی بەجێهێشت".

.

لە ساڵی 2016ەوە ئەمە بۆ پێنجەم جارە کەین لە پاژنەی پێیدا توشی پێکان دەبێت و پزیشکەکانی یانەکە  رایگەیاندووە" پێویستە هاری کەین چارەسەری ماوەدرێژ وەربگرێت، بۆ ئەوەی دیسانەوە پێکانەکەی سەرهەڵنەداتەوە".