ناس کورد-
وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری دەدات لەوەی، ڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستیی لەلایەن هاووڵاتیانەوە مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاتر دەکات و دەشڵێت، بەشێک لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان نابن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ی ئایاری 2020، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم پێشوازیكرد له شاندێكی ئیمارات کە بڕی حەوت تۆن پێداویستی پزیشكی و هاوكای ته‌ندروستی حكومه‌تی ئیماراتیان وەک هاوکاری گەیاندە حکومەتی وەزارەتی تەندروستیی.
لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیشدا، وەزیری تەندروستی هەرێم، ڕایگەیاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه و به‌شێك له هاووڵاتیان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه.
وتیشی، به‌راورد به مانگی ئازار و نیسانی رابردوو، بڵاوبوونه‌وه و تهشهنهسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بووه و مەترسییەکان زیاتربوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 80 حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.