گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەبوبەکر هەڵەدنی هۆکاری سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ لای لایەنەکان ئاشکرادەکات

2020.05.28 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەبوبەکر هەڵەدنی هۆکاری سەردانەکەی پارێزگاری هەولێر بۆ لای لایەنەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئامانجی سەردانی فرسەت سۆفی بۆلای لایەنەکان لە هەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت، سەردانەکەی بەمەبەستی پێدانی پەیام بووە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەخۆپیشاندان لە هەولێری پایتەخت نادەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "ئامانجی سەردانەکانی پارێزگاری هەولێر بۆلای لایەنە سیاسیەکان پێدانی پەیام بووە کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەخۆپیشاندان لە هەولێری پایتەخت نادەن".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " وەک ئەوەی هەولێر تەنها پایتەختی حزبی دەسەڵاتدار بێت، بیریان چوە کە کەمتر لە %30ی هاووڵاتیانی پایتەخت بەساختەکاریشەوە دەنگی بەوان داوە".

 

هەڵەدنی دەشڵێت: " دڵنیابن ئەو ستەمکاری و ناعەدالەتیەی دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەری بەردەوامن کۆشک و تەلاری پڕلەستەمیان هەڵدەتەکێنێت".

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشترهادی علی، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ڕایگەیاندبوو، درێژ کردەوەی ماوەی قەدەغەی ھاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی ھەرێم دا بۆ رێگرتن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە ،بەلکو بۆ رێگرتنە لە گواستنەوەی خۆپیشاندان و نارەزایەتێەکان.