ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێرها گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه كار‌و له‌باره‌ی كامێره جێگیره‌كانیش ده‌ڵێت، له‌پێناو ڕێگریكردن له‌ڕوداوی هاتوچۆ، دوباره ئه‌وانیش ده‌خه‌نه‌وه كار، چونكه تیژڕه‌وی زۆر گیانی شۆفێرانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند: "له‌ڕۆژانی داهاتودا كامێره گه‌ڕۆكه‌كان ده‌خرێنه‌وه كاركردن، نیگه‌رانیشین به‌وه‌ی، به‌هۆی تیژڕه‌ویه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین حاڵه‌تی دڵته‌زێن دروستدهبێتو ده‌مانه‌وێت ڕێگری بكه‌ین له‌زیان گه‌یاندن به‌گیانی هاوڵاتیان".
وتیشی: " پێمان خۆش نییه به‌هۆی ڕوداوی هاتوچۆوه، هیچ ماڵێك پرسه بگێڕێت، یان شۆفێرێك زیان به‌هاوڵاتیانی تر بگه‌یه‌نێت و وه‌ك ئه‌و ڕوداوه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌زای دوكان، كه دوو هاوڵاتی گیانی له‌ده‌ستداو سه‌رجه‌م كاره‌بای قه‌زای دوكانیش به‌وهۆیه‌وه بڕا، بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر ڕوداوێكی هاتوچۆش كامێرهکان ڕۆڵی خۆیان له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرای شۆفێران دهگێڕنو داواكارین شۆفێران له‌پێناو گیانی خۆیان خێراییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه".
فەرەیدون عومەر لەبارەی خستنەوەکاری کامێرا جێگیرەکان ئاماژەی بەوەکردووە، پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبوون كامێره جێگیره‌كان بخه‌نه‌وه كار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه ئه‌و كاره‌یان خستۆته دوای جه‌ژن واتا ئێستا، بۆیە ئێستا له‌هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین و له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه كار".
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی باسی لەوەشکردوو: " سه‌رجه‌م كامێره جێگیره‌كان كه ژماره‌یان (21) دانه‌یه، ڕاسته‌وخۆ كاره‌بایان به‌ستراوه‌ته‌وه به‌كاره‌بای نیشتیمانی‌و هیچ گرفتێكیان نییه".
هاوكات له‌باره‌ی كێشه‌ی سیستمی كامێره جێگرهكانهوه به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت: " ڕاسته سیستمه‌كه كۆنه‌و ده‌بێت ڕۆژانه كارمه‌ندانی هاتوچۆ داتای كامێره‌كان به ئامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێننه‌وه بۆ هاتوچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئٔهو گرفته‌ش هه‌یه، ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی فایبه‌ر ئٔۆپتیكهوه سه‌رجه‌م داتا‌و زانیارییه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه‌و له‌داهاتو كار بۆ ئٔهوه ده‌كه‌ین".