کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شۆڕش محەمەد
نووسەر و ئەكادیمی كورد عەدالەت عەبدوڵا كتێبێك لەبارەی ئەنفالەوە بە زمانی عەرەبی چاپ و بڵاودەكاتەوە و ئەمە دووەمین كتێبێتی لەبارەی ئەنفال و جینۆساید.
.
نووسەر و ئەكادیمی عەدالەت عەبدوڵا تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "كتێبی (البربرية المعاصرة، الأنفال و الإبادة الجماعية في كُردستان العراق) لەسەر تاوانەكانی ئەنفال و جینۆسایدكردنی گەلی كورد رادەوەستێت. كتێبەكە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و تایبەتە بە یادی 31 ساڵەی ئەنفال".
عەدالەت عەبدوڵا روونیكردەوە، كتێبەكە بەرهەمێكی فكری- سیاسییە و تێڕامان و پشكنینە بۆ كۆمەڵێك چەمك و دیاردە، دروشم و ئایدیۆلۆژیا، وتارو ستراتیژ، هەڵوێست و سیاسەت و، لەبەشێكی زۆریدا، هەوڵدانە بۆ دواندنی فكرو عەقڵی عەرەبی و ئیسلامی.
.
ئاماژەی بەوەش كرد، كتێبەكە لە دوو توێی(120) لاپەڕە و لە قەبارەی نیو A4دا، كوردستانی نوێ لە رێگەی سەرنووسەرەوە، پێشەكی بۆ نووسیوە.
بەوتەی عەدالەت عەبدوڵا، بۆ نووسینی كتێبەكەی سوودی لە نزیكەی 20 سەرچاوەی زانستی وەرگرتووە و هاوكات لەرێگەی نووسینی پەراوێزێكی زۆرەوە هەوڵدراوە ناساندن بۆ ئەو ناو و شوێنانە بكرێت كە لەناوەڕۆكی كتێبەكەدا ناویان هاتووە و ئاماژەیان بۆ كراوە.
.
كتێبەكە لەشاری سلێمانی و لەلایەن چاپخانەی كارۆ، چاپ كراوە.