گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەر شۆفێرێکی تاکسی پابەند نەبێت سزا دەدرێت

تاكسییەكانی شاری كەركوك دەکرێن بە گاز

2019.04.13 - 15:13
App store icon Play store icon Play store icon
تاكسییەكانی شاری كەركوك دەکرێن بە گاز

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح 

وەزارەتی نەوتی عێراق ىڕیاریدا بۆ لەمەودوا تاكسییەكانی پارێزگای كەركوك لەبری بەكارهێنانی بەنزین، دەبێت ئۆتۆمبێلەکانیان بە گازی سروشتی کار بکات، هاتوچۆی كەركوكیش رایدەگەیەنێت، هەر شۆفێرێکی تاكسی بڕیارەكە جێبەجێنەکات سزا دەدرێت.

.

عامر نەجمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای كەركوك بە ناس كورد-ی راگەیاند: "بڕیارەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە قوناغی یەكەمدا تەنها ئەو تاكسییانە دەگرێتەوە كە تازە تۆمار دەكرێن، یاخود ئەوانەی ساڵانەیان بۆ نوێ دەكرێتەوە، لە قوناغی دووەمیشدا هەموو تاكسییەكانی شارەكە دەگرێتەوە كە زیاتر لە 30 هەزار تاكسین".

.

"تاكسییەكان لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكورەوە سیستمەكەیان بۆ دادەنرێت پێ دەڵین 'سیستمی هەجین' لە هەمانكاتدا ئۆتۆمبێلەكان بە بەنزینیش كاردەكەن، هیچ ئۆتۆمبێلێكی تاكسی تۆمار ناكرێت ئەگەر ئەو سیستەمە نوێیەی نەبێت، دانانی سیستمەكەش 500 هەزار دیناری تێدەچیت"، وتەبێژی هاتوچۆی کەرکوک وای وت.

.

لە ئێستادا لە ناوخۆی شاری كەركوك شەش وێستگەی گازی سروشتی هەن، ئەوانیش بۆ دابینكردنی گاز بۆ ئۆتۆمبێلە تاکسییەکان دانراون.

.

کارکردنی ئۆتۆمبێلی تاکسی بە گازی سروشتی لە ڕوی ژینگەییەوە بە باشتر دادەنرێت و لە ڕوی ئابوریشەوە تێچوەکەی کەمە، شارەزایانیش دەڵێن بۆ بزوێنەری ئۆتۆمبێل گازی سروشتی باشترە.

.

.