گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لە ڕوسیا پشیلەیەک توشی کۆرۆنا بوو

2020.05.27 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار لە ڕوسیا پشیلەیەک توشی کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

دەستەى چاودێری ڤێتێرنەری ڕوسی توشبوونی پشیلەیەکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ئەوەش یەکەم حاڵەتی توشبوونی پشیلە و گیاندارە لە ڕوسیا تۆمار کرابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیقولای فلاسوف، جێگری دەستەکە بە میدیا ڕوسییەکانی وتووە، لەدوای دڵنیابوون لە توشبوونی، پشیلەکە خراوەتە کەرەنتینەوە لە ماڵی خاوەنەکەیدا.

 

بەرپرسێک لە دەستەکە بە میدیا ڕوسییەکانی وتووە "پێویست ناکات ڕێکاری تر بگرەنەبەر بەرانبەر گیانداران لەدوای تۆمارکردنی ئەو حاڵەتە، چونکە بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر گواستنەوەى لە گیانلەبەرەوە بۆ مرۆڤ."

 

هەروەها هیچ زانیارییەکیش نییە لەبارەى سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە پشیلەدا.

 

لە ئێستادا ڕوسیا سێیەم زیانمەندترین وڵاتی جیهانە لەڕووی توشبووانی کۆرۆنا، تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی ئایاری 2020، زیاتر لە 362 هەزار توشبووی هەیە، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 807 کەسیان گیانلەدەست داوە.