ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی
ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە، 26ی ئایارى 2020) ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکانی زینی وەرتێی قەزای ڕواندز کەوتە خوارەوەو شوفێرەکە گیانی لەدەستدا و سێ سەرشینیش بریندار بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕائید دلاوەر لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بە ناس کوردى راگەیاند :"ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا لە بەرزاییەکانی زینی ناحیەی وەرتێی قەزای ڕواندز کەوتۆتە خوارەوە و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوەو سەرنشینەکانی نێۆ ئۆتۆمبێلەکەش بریندارن".
وتیشى، بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕونیکردەوە بەمەبەستی زانینی چۆنیەتی ڕووداوەکە هێلکاری ئەنجامدەدەن.
ناس کورد زانیوویەتى ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ح.س.ه) و وێنەکەشى بڵاودەکاتەوە.
ئەو ڕووداوە لەکاتێکدایە کە ساڵانە چەندین کەس لە کوردستان بەهۆی خراپی ڕێگاو بانەکان و پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆ دەبنە قوربانی.