ناس کورد-
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى کەرکوک راگەیەندراوێکى لەبارەى چاکبوونەوەى دوو تووشبووى کۆرۆنا لە پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد کە کۆى ئەو کەسانەى کە چاکبوونەتەوە گەیشتە 69 کەس.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زیاد خەڵەف، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى کەرکوک لە راگەیەندراوەکەدا رونیکردەوە "دوو توشبووى کۆرۆنا کە دانیشتووى شارى کەرکوکن چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت".
وتیشى "لە ئێستادا تەنها یەک توشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە کە پیاوێکی تەمەن 69 ساڵە دانیشتوی قەزای خورماتوو سەر بە پارێزگای سهڵاحهدینه".
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى کەرکوک ئاماژەى بەوە کرد "کۆى توشبووان لە پارێزگاکە 72 توشبوو بوون و 69 توشبوویان چاکبوونەتەوە ودوو توشبوو کۆچى دوایى کرد و یەک توشبووش لە نەخۆشخانە ماوەتەوە".