گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پیلانێکی داعش بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک پوچەڵدەکرێتەوە

2019.04.13 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
پیلانێکی داعش بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک پوچەڵدەکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

دژە تیرۆری عێراق کوژرانی 12 چەکداری داعشی لە چیای حەمرین و شکستپێهێنانی پیلانێکیان بۆ هێرشکردنەسەر کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە ڕاگەیاند.

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق ئەمرۆ شەممە 13ی نیسانی 2019 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای حەمرین ئەنجامداوە و تیایدا 12 چەکداری داعش کوژراون و 13 حەشارگەیان لەناو بردووە، هەروەها تەقاندنەوەی دەیان پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و خاپورکردنی هەشت تونێلیان ئاشکرا کرد.

 

وتەبیژەکەی دژە تیرۆری عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، شکستییان بە پیلانێکی ئەو چەکدارانەی داعش هێناوە بەناوی "غزوە شام" کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرشکردنەسەر کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە.

 

دژە تیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا توانیویانە دەستبەسەر سیستمێكی میدیایی داعشدا بگرن کە دەیان بەڵگەی نهێنی گرنگی تێدایە.

 

لە بەرواری 9/12/2017 حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق کۆتایی شەڕی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستاش پاشماوەی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییە لە بەشێک لە ناوچەکانی عێراق ماون.