گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد..متمانە بۆ بازاڕ گەڕاوەتەوە و خواستیش زیادیکردووە

2020.05.26 - 10:50
نەوت نرخێکى بەرزى تۆمارکرد..متمانە بۆ بازاڕ گەڕاوەتەوە و خواستیش زیادیکردووە

ناس کورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ سێشەممە بەرزبووەوە، بەهۆى زیادبوونى متمانە لە بازاڕەکان لەبارەى پابەندبوونى وەبەرهێنەران بە بەڵێنەکانیان بۆ کەمکردنەوەى ئاستى خستنەڕووى ئەو وزەیە لە بازاڕەکان، لەگەڵ زیادبوونى خواست بەهۆى سوککردنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 1.12 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 34.37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

هەروەها نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە 61 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 36.14 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

زیادبوونى نرخى نەوت دواى لێدوانەکەى روسیا دێت بەوەى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان نزیکبووەتەوە لە ئامانجەکەى کە 8.5 ملیۆن بەرمیلە لەمانگەکانى ئایار و حوزەیراندا، بەپێی رێککەوتنى ئۆپیک و گەورە بەرهەمهێنەرانى دیکە.

 
 
بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو وڵاتانى ئۆپیک+ کۆبنەوە بۆ تاوتوێکردنى مانەوەى ئاستى کەمکردنەوەى بەرهەمهێنان وەکو ئێستا بە ئامانجى پشتیوانیکردنى نرخى نەوت، کە تا ئێستاش بەرێژەى نزیکەى 45% نرخەکەى دابەزیوە لەسەرەتاى ئەمساڵەوە.
 
 
 
گەورە بەرهەمهێنەرانى نەوت لە مانگى نیساندا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان بە ڕێژەى 10 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانە لەمانگەکانى ئایار و حوزەیراندا.