گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟

بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت سەرۆکى پەرلەمانیش بە دەردی عەبدولمەهدی ببەن

2020.05.25 - 22:12
بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت سەرۆکى پەرلەمانیش بە دەردی عەبدولمەهدی ببەن

ناس کورد-

ماوەیەكە جموجۆڵێكی پەرلەمانی بۆ دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەكارەكەی دەستی پێكردووە، پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا كارەكە بە ئەستەم دەزانێت و چەند پەرلەمانتارێكی تر جەخت لەوە دەكەنەوە پەكخستنی دانیشتنەكانی پەرلەمان و پشتگوێخستنی تانەكان و چەند لادانێكی تری یاسایی بەسن بۆ دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكەی.

 

لە بەهێزترین ئەو لایەنە سیاسیانەی كە خواستی دوورخستنەوەی سەرۆكی پەرلەمانیان هەیە هاوپەیمانی سائیرون و فەتحن و ڕۆڵی كاریگەریان لەو دەزگایەدا هەیە بەهۆی گەورەی فراكسیۆنەكانیانەوە.

 

ژمارەیەكی تری پەرلەمانتاران جەخت لەوە دەكەنەوە، داوای دورخستنەوەی حەلبوسی لە كارەكەی سیاسی نییە و بۆ كەمتوانای لە بەڕێوەبردنی پۆستەكەدا دەگەڕێتەوە.

 

عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە، دوورە هاوپەیمانی سائیرون و ئەوانەی لەگەڵیدان سەركەوتوو بن لە لەسەركارلابردنی سەرۆكی پەرلەمان لە پۆستەكەی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، زۆربەی ئەندامانی پەرلەمان لەو باوەڕەدان هۆكاری سستی كاری پەرلەمانی لە ماوەكانی ڕابردوودا لە ئەنجامی كێشە و گیروگرفت لەكاری دەستەی سەرۆكایەتیەوە بەتایبەتی حەلبوسی.

 

نوسەیف باسی لەوەش كردووە، هۆكاری ڕاستەقینەی پشت سستی ئەو دەزگا تەشریعیە هۆكارەكەی بۆ سەركەوتنی هەژموونی حكومەتە.

 

پۆستی سەرۆكی پەرلەمان، لەنێوان لایەنە سیاسیە سەرەكیەكەی عێراقدا سیاسیانە دابەشكراوە و بەر پێكهاتەی سوننە دەكەوێت و جێگری دووەمی ئەو دەزگایە و سەرۆككۆمار بەر كورد و سەرۆكوەزیرانیش بەر پێكهاتەی شیعە دەكەون.

 

بەوتەی نوسەیف دەبوو هەر سێ سەرۆكایەتیەكە پێكەوە دوربخرایەنەتەوە كاتێك عەبدولمەهدی دەستیلەكاركێشایەوە بەهۆی ئەوەی ئەوانە پێكەوە بەیەك پاكێج پێكهاتن.

 

بۆچونی پێچەوانەش ئەوەیە بنەما و هێزی یاسایی بۆ كارەكە هەیە و لەوبارەیەوە، باسم خەشان، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بنەمای یاسایی بۆ دوورخستنەوەی حەلبوسی ئامادەن و جموجۆڵێكی توند هەیە بۆ دوورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەكەی لەدوای جەژنی ڕەمەزان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پەكخستنی دانیشتنەكان و سوێند شكاندنی دەستوری و پێچەوانەی یاساكان جوڵانەوە و نەخستنە ڕووی تانەكان هەمویان هۆكاری بەسن بۆ دوور خستنەوەی حەلبوسی.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هاوپەیمانی فەتح زیاتر لەو لایەنە سیاسیانەیە كە جدیە لەسەر دوورخستنەوەی پەرلەمان لەبەر ئەوەی ناڕازین لە كارەكانی و زۆربەی پەرلەمانتارانیش پشتیوانی ئەو جموجۆڵەی ناو پەرلەمان دەكەن بۆ دەستلەكاركێشانەوەی حەلبوسی.

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، حەلبوسی نەزانە و هۆشیاری و هەستی بەرپرسیارێتی بۆ بەڕێكردنی قەیرانەكان نییە و سەلماندی كە لەبەڕێوەبردنی پۆستەكەدا شكستی هێناوە.

 

لای خۆشیەوە ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون پێوایە داوای دوورخستنەوەی حەلبوسی لە پۆستەكەی ئامانجی سیاسی لەپشتەوە نییە بەڵكو پەیوەندی بە پەكخستنی كاری پەرلەمانیەوە هەیە بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ بەبێ هۆكار و سائیرون و ژمارەیەكی تری فراكسیۆنی پەرلەمانی شانبەشانیان بۆ ئەو داواكارییە وەستاون.