گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوایەک بە تامی زستان.. کەشناسی هەرێم باس لە بارستە هەوایەکی فێنک دەکات

2020.05.25 - 21:55
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوایەک بە تامی زستان.. کەشناسی هەرێم باس لە بارستە هەوایەکی فێنک دەکات

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم مژدەى هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک دەکات بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە پلەکانی گەرما بە نزیکەى 11 بۆ 12 پلە نزم دەکاتەوە، واتە سارد دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئایاری 2020، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا دەڵێت، سبەینێ سێشەممە "پێشبینی دەکەین نزمترین پلەکانی گەرما لە ھەندێ ناوچەی شاخاوی لە ژێر 10 پلەی سیلیزی بێت و سەنتەری پارێزگاکانیش لە 15 پلە نزیک دەبێتەوە."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە فێنکەش سبەی کۆتای دێت و ڕۆژی چوارشەممە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە.