گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سوید مردن بەهۆی كۆرۆنا چوار هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە

2020.05.25 - 18:32
لە سوید مردن بەهۆی كۆرۆنا چوار هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە

ناس کورد-

بەپێی ئاماری دەستەی تەندروستی گشتی سوید كە ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی نیسانی 2020، بڵاوی كردووەتەوە، مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە چوار هەزار حاڵەتی تێپەڕاندووە.

 

بەپێی ئامارەكە كە دەستەكە لەسەر ماڵپەڕەكەی بڵاوی كردووەتەوە، ژمارەی مردن بەهۆی پەتای كۆرۆناوە بۆ چوار هەزار و 27 حاڵەت بەزربووەتەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێشتر ژمارەكە سێ هەزار و 998 حاڵەت بووە.

 

ژمارەی توشبووانیش بۆ 33 هەزار و 843 كەس بەرزبووەتەوە كە ڕۆژی پێشتر ژمارەكە 33 هەزار و 459 توشبوو بووە.

 

بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە سوید ڕێوشوێنی نەرمتری گرتووەتەبەر، بەو پێەی زۆربەی شوێنە بازرگانی و قوتابخانە و چێشتخانەكان بە كراوەی هێشتووەتەوە و پشتی  بەستووە بە ڕێوشوێنە خۆبەخشییەکانی وەک دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و بەكارهێنانی میكانیزمی پاکوخاوێنی تەندروستی.

 

بەبەراورد بە دراوسێكانی لە وڵاتانی باكووری ئەوروپا، كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی پەتاكەوە لە سوید لە قەبارەی دانیشتوان بەرزترە، بەڵام ئەو ژمارە مردنانە لەچاو وڵاتانی تری وەكو ئیسپانیا و بەریتانیا كەمتر زیانیگەیاندووە، هەرچەندە ڕێوشوێنی توند گیراوەتە بەر.