گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامارێکی نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. 163 حاڵەتی نوێ

2020.05.25 - 18:07
ئامارێکی نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. 163 حاڵەتی نوێ

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو حاڵەتەکانی کۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێت، 163 حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمار کراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی ئایاری 2020، وەزارەتەکە دەڵێت، لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار و 762 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراوە و ژمارەى گشتیی پشکنینەکانیش گەیشتووەتە 194 هەزار و 447 پشکنین.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، 163 حاڵەتەکە لەم پارێزگایانەى خوارەوە تۆمار کراوە؛

بەغدا / ڕەسافە: 23

بەغدا / کەرخ: 91

بەغدا / شاری پزیشکی: 2

نەجەف: 2

بەسرە: 3

سلێمانی: 10

هەولێر: 3

بابل: 1

کەربەلا: 1

دیوانییە: 4

زیقار: 1

نەینەوا: 22



لەو 24 کاتژمێرەدا، سێ حاڵەتی مردن لە بەغدا تۆمارکراوە و  73 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.

 

ژمارەى گشتیی توشبووانیش لە عێراق گەیشتووەتە چوار هەزار و 632 کەس، لەوانە دوو هەزار و 811 کەس چاکبوونەتەوە و ژمارەى مردووانیش گەیشتووەتە 163 کەس.