گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچە پاڵەوانێکی زۆرانبازێکی ژاپۆنی لە دوخێکی تەموژاویدا گیانیلەدەستدا

2020.05.24 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
کچە پاڵەوانێکی زۆرانبازێکی ژاپۆنی لە دوخێکی تەموژاویدا گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

کچە زۆرانبازێکی ژاپۆنی بە شێوەیەکی کتوپڕو لە دۆخێکی تەموژاویدا گیانیلەدەستدا، زانیارییەکانیش گومان لەوە دەکەن پێدچێت کچە پاڵەوانەکە خۆی کوشتبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 کۆمپانیای "ستاردۆم"ی ژاپۆنی تایبەت بە سپۆنسەرکردنی پاڵەوانییەتییەکانی  یاری زۆرانبازی لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە: "هانا کیمۆرا، کچە پاڵەوانی یاری زۆرانبازی ژاپۆنی لە تەمەنی 22 ساڵیدا گیانیلەدەستدا".

 

 کۆمپانیا ژاپۆنییەکە لە تویتەکەدا داواشی لەخەڵکی ژاپۆن کردووە، ڕێز لەهەستی خانەوادەکەی کیمۆڕا و هاوڕێیەکانی بگرن لەم کاتە سەختەدا و دەرفەتی ئەوەیان پێ بدەن ماتەمگیری بگێڕن و دوور بکەونەوە لە قسەی بێ بنەما.

 

داواکەی کۆمپانیا ژاپۆنییەکە لەکاتێکدایە، ڕاپۆرتەکان دەربارەی کیمۆرا ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕووبەڕووی تەشقەڵەپێ کردن و بێزاکردنێکی زۆر بووەتەوە، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت  کە کچە پاڵەوانەکە خۆی بەدەستی خۆی کۆتایی بەژیانی هێنابێت.

 

  کیمۆڕا کە هاوکات دایکیشی پێشتر پاڵەوانی یاری زۆرانبازی بووە لە ساڵی 2016 دا دەستی بەیاری زۆرانبازی کردووە و توانیویەتی لەو ساڵەدا پاڵەوانێتی زۆرانبازی منداڵان بەدەست بهێنێت.